
دیمەنی دیمەشقی پایتەختی سووریا
ئاڤا نیوز
عێراق و سووریا لیژنەیەکی تەکنیکیی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی دەستبەسەرداگرتنی موڵکی عێراقییەکان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتیی عێراقی کە نیشتەجێی دیمەشق و دەوروبەرین، دەستبەرسەر موڵکەکانیاندا گیراوە، لەپێناو بەدواداچوون و وەرگرتنەوەی ئەو موڵکانە، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق لیژنەیەکی یاسایی و تەکنیکی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی سووریا پێکهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی دڵنیابوون لە دەستبەسەرداگرتنی موڵکی عێراقییەکان لە سووریا، لیژنەیەکی یاسایی و تەکنیکی پێکهێنراوە کە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سووریا، وەزارەتی داد، دادگاکان و فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن.
قووڵتر: باڵیۆزخانەکە داوای لەو عێراقییانە کردووە کە موڵکەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە لە کاتی کارکردندا، سەردانی باڵیۆزخانەکە بکەن و ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
٠ کۆپییەک لە تۆماری خانووبەرە کە بە ناوی ئەو کەسە یان ئەندامانی خێزانی پلە یەکەوە تۆمارکراوە.
٠ گرێبەستێکی فەرمی لەلایەن پارێزگارەوە پەسەند کرابێت بیسەلمێنێت کە کرێچییە، هاوکات خاوەنی موڵکەکە ئامادە بێت.
٠ هێنانی وەکالەتی فەرمی خاوەن موڵکەکە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






