
ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڕیاری دا بەشێوەیەکی کاتی هێنانی کرێکارانی پێنج وڵات قەدەغە بکات.
وێنە گەورەکە: ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە و، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لەو ژمارەیەش بەشێکی زۆریان مۆڵەتی ساڵانەیان نوێ نەکردووەتەوە و ئێستاش لە وڵاتەکەدا کار دەکەن. بڕیار دراوە بەشێکی زۆریان دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان دەکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەشێوەیەکی کاتی هێنانی کرێکارانی پێنج وڵات قەدەغە کران، ئەو وڵاتانەش بریتین لە: سووریا، ئیندۆنیزیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین.
زانیاریی زیاتر: ناوەڕاستی شوباتی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی نزیکەی سێ هەزار کرێکاری سەرپێچیکاری بیانی و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند کە بەشی زۆریان هەڵگری وڵاتینامەی سووری، بەنگلادیشی و پاکستانی بوون.
لەلایەکی دیکە: ساڵی ڕابردوو تەنیا لە بەغدا 20 هەزار و 598 سەرپێچیکار دیپۆرت کراونەتەوە، هاوکات ژمارەکە بۆ هەموو عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 36 هەزار کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2024، ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدابوو، دەبێت وەبەرهێنەر و خاوەنکاران کە تازە پڕۆژەکانیان دادەمەزرێنن 80٪ کرێکارەکانیان خۆماڵی دابمەزرێنن، لە بەرامبەردا 20٪ کرێکارەکانیان بیانی بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






