ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: گرووپێکی تیرۆرستی هێرشە درۆنییەکەی ئەنجام داوە
- کوردستان
- 29 نیسان

ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ و دوێنێ کە بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی لە دهۆک بە ئامانج گرتووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە "گرووپێکی تیرۆرستی هێرشەکەی" کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 28ـی 4ـی 2025, درۆنێک خۆی کێشا بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە و سێ پێشمەرگە بریندار بوون. سەرلە بەیانیی ئەمڕۆش درونێکی دیکە خۆی کێشا بە بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک و دوو پێشمەرگە بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "گرووپێکی تیرۆریستی هێرشەکەیان ئەنجامداوە و پێنج پێشمەرگە بریندارن، بارودۆخی بریندارەکان باشە".
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "لە کاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکە بە ئەنجام دەگات، هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، ئەنجوومەنی ئاسایش هۆشداری دەداتە "هەموو ئەو گرووپ و لایەنانەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج".
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەن بۆ کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر هەر هێرشێکی "تێکدەرانە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت