بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی لە کەرتی وزەدا عێراق داوای پشتیوانی لە ئەمریکا دەکات
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای هەریەک لە ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی وزەی عێراق بکات و ئاسانکاری بۆ عێراق بکەن بۆ هاوردەکردنی غاز تاوەکو ئەوکاتەی جێگرەوەیەک بۆ غازی ئێرانی دەدۆزنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق بۆ بەگەڕخستنی دوو لە سەر سێی وێستگەکانی کارەبا، پشت بە هاوردەی غازی ئێران دەبەستێت و ئەمریکاش بەردەوامە لە گوشارەکانی تاوەکو عێراق لە دابینکردنی وزە سەربەخۆ بێت، بۆیە بەخشینەکانی کڕینی غازی ئێرانی لەسەر عێراق هەڵگرت.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 29ی نیسانی 2025، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ مایکل فالکەندەر، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە بارەگای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی کۆبووەوە. لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی کەرتی وزەی عێراق و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی کارەبا کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزیری دەرەوە ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر هەنگاوه جدییەکانی حکومەت پێشکەشکرد، دیارترینیان وەبەرهێنان لەو غازەی کە لەکاتی وەبەرهێنانی نەوتدا دەردەچێت، ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لەم بوارەدا بەدەستهێناوه. هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک واژۆ کراوە بۆ وەبەرهێنان له غازی شل کە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ خۆبژێوی له ساڵانی داهاتوودا.
- عێراق ئێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە لە بواری گاز و وزەی کارەبادا کە پێویستی بە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردنی وزە هەیە، بەتایبەتی لە تورکیا و ئوردن و وڵاتانی کەنداو.
- وەزیری دەرەوە، باسی لەو ڕێککەوتنە کرد کە لە نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و حکومەتی تورکمانستان ئەنجام دراوە بۆ کڕینی گاز، ئەمە جگە لە گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری گازی سروشتی شل.
- وەزیری دەرەوە، ئاماژەی بە ئاستەنگەکانی پەیوەست بە کۆمپانیای نێوەندگیری نێوان عێراق و تورکمانستان کرد، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی پەیوەستن بە گواستنەوەی گازی تورکمانستان لە ڕێگەی خاکی ئێرانەوە.
- لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئیدارەی ئێستا ئەوەیە لایەنی ئێرانی سوودی دارایی یان هەر ڕێگەیەکی تر لەو ئۆپەراسیۆنە وەرنەگرێت.
- وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی تورکمانستان پشتیوانی بکات بۆ دۆزینەوەی بەدیل بۆ دابینکردنی گازی بێ کۆسپ بۆ عێراق.
- لایەنی ئەمریکی جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئیدارەی ئێستا ئەوەیە کە ئێران لە ڕووی داراییەوە یان بە هەر شێوازێکی دیکە سوود لەم پرۆسەیە وەرنەگرێت.
- وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد لە پشتیوانیکردنی عێراق لە دۆزینەوەی غازی جێگرەوە، بە هاوکاری لایەنی تورکمانستان، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی دابینکردنی غازی بێ بەربەست بۆ عێراق.
- هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراق پرسی ئەو لێخۆشبوونانەی لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق دراوە سەبارەت بە کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باس کرد و جەختی لەسەر گرنگی ئاسانکاریی میکانیزمی پێدانی پاره کردەوە لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ سیستمی پێشوو، که ڕێگەی دەدا بە پێدانی خۆراک و دەرمان لە بری پێدانی پارە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ. ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی دابینکردنی گاز و کارەبا لەم قۆناغە تاوەکو سەرچاوە جێگرەوەکان دەستەبەر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانی عێراقی
- کولتوور
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەبەشداری دەیان هەزار کەس فێستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان