فایلی خەڵک؛ دروستکردنی سیاجێک بۆ دیوی پشتەوەی پرۆژەی گوندی کۆری کێشەی تێکەوتووە
- هەواڵ
- 30 نیسان
ئاڤا نیوز
گوندی کۆری یەکێکە لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر و دەکەوێتە پشتەوەی شەقامی 150 مەتری، دانیشتووانی پرۆژەکە دەڵێن، لەپێناو سەلامەتی خۆیان، لەسەر ئەرکی خۆیان بڕیاریان داوە سیاجەک دروست بکەن بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکراوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی گوندی کۆری لە تەنیشت گوندی ئیسپانییە، دانیشتوانەکەی دەیانەوێت سیاجێک لە نێوانیان دروستبکەن بۆ ئەوەی سنووری هەردوو شارەکە لە یەکدی جیابکرێتەوە و تێکەڵی یەکدی نەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتوانی گوندەکە کرێکار و وەستا دەبەنە گوندەکە بۆ ئەوەی دەست بکەن بە دروستکردنی ئەو سیاجە، بەڵام لە پڕ مەفرەزەیەکی پۆلیس خۆی دەکات بە ناویان و ڕێگرییان لێ دەکات کارەکانیان ئەنجامبدەن، لەبەرامبەردا هەڵسان بە داخستنی دەروازەی گوندەکە بۆ ماوە چەند کاتژمێرێک.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕاستە ئەوانە ڕەزامەندیان بۆ دەڕچووە و من ئاگاداری نووسراوەکانم، بەڵام من مەفرەزەم نەناردووە و ئاگادار نیم.
باسی ئەوەش ئەکا، مەفرەزە نەچووە تا کەس دەستگیر بکەن، بەڵکو بۆ پاراستنی ئەوان نێردراون، دواتر نوێنەری دانیشتووانیش ڕێگاکەیان کردەوە تا ڕێگا چارەیەکی دیکەیان بۆ دەدۆزرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێریش بە ئاڤای گوت، بەپێی ئەو ڕێنماییانەی دەست ئێمە کەوتووە، نابێت دانیشتووان خۆیان هەستن بە دروستکردنی سیاجەکە، ئەبێ ئەندازیارێکی تایبەتمەند و لەلایەن حکومەتەوە سەرپەرشتی بکرێت.
وتیشی نووسراوەکانم لایە و رەزامەندی دراوە لە جێبەجێکردنی بەڵام ناکرێ لەخۆیانەوە دیوار دابنێن ئەبێ سەرپەرشتیاری هەبێ
گوندی كۆری له ساڵی 2014 به پێی رێككهوتنێكی نێوان حكومهتی ههرێم و كۆمپانیایهكی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسهر رووبهری ههزار و 592 دۆنم زەوی، بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوو لە پێنج ههزار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی ههزار و 200 لەو خانووانە دابەش کران،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت