
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی ویستی دانوستاندن و ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا دەردەبڕێت بەڵام ڕایدەگەیەنێت ناتوانێت "متمانە بە ڤلادیمێر پووتین بکات".
وێنە گەورەکە: ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ و کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، دوو ئامانجی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکان و بەو ئاراستەیەشدا لەگەڵ دووبارە دەستبەکاربوونەوەی لە کۆشکی سپی، ویستی کۆبوونەوە و دانوستاندنی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند، لە ماوەی 100 ڕۆژی سەرۆکایەتیدا، ڕووسیا دوو ئاگربەستی کاتی ڕاگەیاند و هەنگاوەکان بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژی و ناکۆکیەکان دەڕۆن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە ڕووسیا و ڤلادیمێر پووتین ڕایگەیاند: "دەبێت ئەوە بزانن کە ڤلادیمێر پووتین خەونی داگیرکردنی هەموو ئۆکراینای هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی منەوە دەستبەرداری ئەو خەونە بووە و پێموایە ئەویش وەکو من ئاشتی دەوێت بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە دەبێت ئاگربەست ڕابگەیێنێت و جەنگ کۆتایی پێبهێنرێت."
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە متمانەکردنی بە ڤلادیمێر پووتین گوتی، "هەرچەندە ڤلادیمێر پووتین ئامادەیی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاشتی دەربڕیووە بەڵام هەنگاوەکان زۆر بە سستی دەڕۆن و ناتوانم بڵێم متمانە بە ڤلادیمێر پووتین دەکەم، من "متمانە بە زۆر کەس ناکەم".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





