
عەمار حەکیم، نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی
ئاڤا نیوز
هەریەک لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و عەمار حەکیم، سەرەۆکی ڕەوتی حیکمە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و پێیانوایە سوودی نییە.
وێنە گەورەکە: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشنیازی کردووە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە، ترسی لە هەڵکشانی هەژموونی ڕەوتی فوراتەین بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی هەیە، هەروەها بە هەوڵێکیشی دادەنێت بۆ گەڕانەوەی موقتەدا سەدر بۆ نێو پرۆسەی سیاسی.
بابەتی ستراتیژی: ئەوەی مالیکی زۆر جەختی لەسەر دەکاتەوە، هەڵبژاردن بە شێوازی فرەبازنەیی بکرێت و هەر بەرپرسێکی حکومی ئەگەر نیازی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن هەبێت دەبێت شەش مانگ پێشتر دەست لە کار بکێشێتەوە، ئەم پێشنیازە هەرزوو لەلایەن حەکیم و عەبادییەوە بەبێ سوود لەقەڵەمدرا.
لێدوانی فەرمی: بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەیە نووری مالیکی و ڕەوتی سەدر ڕێکبکەون مانگی 12 ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن بە سیستەمی فرەبازنەیی، ئەگەر ئەوە ڕووبدات پڕۆژەی زۆر لایەن هەڵدەوەشێنەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەڵێت، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان بێ سوود دەبێت و دەڵێت، هەر یاسایەکی هەڵبژاردن دەبێت هەماهەنگ بێت لەگەڵ سیستەمی سیاسی نەک بەئارەزووی حیزبەکان بێت.
لەلایەکی دیکەوە: حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر پێیوایە، دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت شەش مانگ پێش هەڵبژاردن تێکدانی دیموکراسییە، ڕێگریکردن لە بەرپرسانی حکومی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی داڕمانی دۆخی دەسەڵاتی جێبەجێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





