
وێنەی سێ بریکارەکەی مۆساد
ئاڤا نیوز
سێ لە بریکارە سەرەکییەکانی مۆساد کە ئۆپەراسیۆنی پەیجەرەکانیان دژ بە چەکدارانی حزبوڵڵا ئەنجامدا لە ڕۆژی سەربەخۆی ئیسرائیل دەرکەوتن.
وێنە گەورەکە: لە 17ـی ئەیلولی 2024، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل 'مۆساد' ئۆپەراسیۆنێکی لە ڕێگەی ئامێری پەیجەر دژی چەکدارانی حزبوڵڵا دەستپێکرد و بەهۆیەوە 37 کەس کوژران و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی بریکارەکان:
بریکاری یەکەم: من سەرکردەیەکی ئۆپەراسیۆنی مۆسادم، دایکێکی سەربەرزم وخاوەنی سێ منداڵم، لەنێویاندا یەکێکیان سەربازە، لە غەززە و لوبنان لە ئەرکدایە، بەهۆی ئەو دەستپێشخەری و وردبینی و ئیرادەیەی کە هەمانە ئۆپەراسیۆنی بوێرانە ئەنجام دەدرێن کە هێزی ئەوەیان هەیە ڕۆحی دوژمنەکانمان بشکێنن و داهاتوویەکی سەقامگیر و بەهێز بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دروست بکەن.
بریکاری دووەم: من لە بواری تەکنەلۆژیا لە مۆساد کاردەکەم، کوڕی کۆچبەرانی ئەوروپام کە ڕەگیان لە خاکی ئیسرائیلدا داناوە، هەروەها بە شانازییەوە ئەم مەشخەڵە دادەگیرسێنم وەک ڕێزێک بۆ ئەو کارمەندانەی لە بوارەکەی مندا کاردەکەن و ڕۆژانە خەیاڵ دەگۆڕن بۆ واقیع.
بریکاری سێیەم: من ئەفسەری هەواڵگریم لە مۆساد، من گەورە بووم، و کچەکانم بە بەهاکانی خۆشەویستی نیشتمان و خەڵک پەروەردە دەکەم، بە شانازییەوە ئەم مەشخەڵە دادەگیرسێنم بۆ ڕێزلێنان لە هاوڕێکانم، ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییانەی کە خەریکی لێکۆڵینەوە و چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگرین بۆ ئۆپەراسیۆنەکان. بە سوپاسەوە بۆ حیکمەت و خۆبەخشییان، نهێنییەکان ئاشکرا دەکەین.
زانیاریی زیاتر: هەر سێ لە بریکارەکانی مۆساد بە داگیرساندنی مەشخەڵی ڕۆژی سەربەخۆیی ڕێزیان لێگیرا و تەنانەت لەکاتی قسەکردن و بە درێژایی مەراسیمەکان بە دەمامک و چاویلکە دەموچاوییان شاردبوویەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع گەیشتە ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە






