پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە

شەیری بکە لە:
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە

ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەت.

ئاڤا نیوز

بەپێی ئامار و زانیارییەکانی دیسکی هەڵبژاردنی ئاڤا، کە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان کۆکراونەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە.

ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتی دەنگی جیاکراوەی لایەنەکان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، نەینەوا بەمشێوەیە:

پارتی؛ 80 هەزار و 455 دەنگی هێناوە.
یەکێتی؛ 70 هەزار و 914 دەنگی هێناوە.
ڕەوتی هەڵوێست؛ 7 هەزار و 103 دەنگی هێناوە.
نەوەی نوێ؛ 4 هەزار و 286 دەنگی هێناوە.
یەکگرتوو؛ 3 هەزار و 894 دەنگی هێناوە و پێنجەمە.
کۆمەڵی دادگەری؛ هەزار و 226 دەنگ.
بەرەی گەلەکەمان؛ هەزار و 11 دەنگی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست ئاڤا کەوتووە، زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانییە.

هەولێر؛  11 هەزار و  915 دەنگ.
سلێمانی؛ 16 هەزار و 961 دەنگ.
دهۆک؛ 3 هەزار و 567 دەنگ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ