ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: ئامادەین لەگەڵ یەکێتی بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەین
- کوردستان
- 4 ئایار

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکردووە، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتیش دەڵێت، "لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەسەر بابەتی یەک لیستی دەکەین".
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کردووە، ئێستا لایەنە سیاسییەکان دەستیان بە ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە کردووە.
زانیاریی تایبەت: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی کرا و فەرمان کرا، کە مەکتەبی هەڵبژاردن لەگەڵ مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی کۆببینەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی بابەتی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەین.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەشڵێت، بڕیاردراوە دوور لە چاوی ڕاگەیاندن گفتوگۆکان بەڕێوەبچێت، ئەگەر شتێک گەڵاڵە کرا، دواتر بۆ میدیا ئاشکرا بکرێت، بەڵام ئێمە چ بۆ یەک لیستی لە سەرانسەری کوردستان، چ بۆ یەک لیستی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئامادەین، سەرنجیشمان زیاتر لەسەر ناوچە کوردستانییەکان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 4-5-2025، دوایین ڕۆژی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان و کاندیدانی سەربەخۆیە لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات کە ماوەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتیەکان درێژ دەکاتەوە یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات