ئاڤا نیوز
دوای تۆمارکردنی یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، "گومان دەکرێت کەسێکی دیکەش تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت.
وێنە گەورەکە: مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و عێراق تا دێت زیاتر دەبێت؛ لە هەرێمی کوردستان تووشبوویەک تۆمار کراوە و لە عێراقیش ژمارەی تووشبووەکان گەیشتووەتە 41 کەس و لەو ژمارەیەش پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا ڕایگەیاند: دوای تۆمارکردنی یەکەم توشبوو لە کۆیە بە تای خوێنبەربوون، ئێستا گومان دەکەین کەسێکی دیکەش هەڵگری نەخۆشییەک بێت، بەڵام چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانین بۆ ئەوەی بزانین تووشبووە یان نا.
وەزیری تەندروستی گوتی، پێش توشبوویەکەی کۆیە، 10 ڕۆژ پێش ئێستا حاڵەتێکی گومانلێکراو بە تای خوێنبەربوون هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی چەندین پشکنینی بۆ کرا، دەرکەوت کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی نییە.
د. سامان بەرزنجی، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی ئاڤا ڕوونیکردەوە، "ئێمە دڵنیانین کە هیچ تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نابێت، چونکە نەخۆشییەکە گواستراوەیە".
لەلایەکی دیکە: ژمارەی تووشبووان و ئەوانەی بە تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە گیانیان لەدەست داوە لە عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
- تووشبوون بە پەتاکە 36 کەس.
گیانلەدەستدان بە پەتاکە پێنج کەس.
گیانیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون:
کەرکووک چوار کەس.
موسەننا یەک کەس.
توشبوون:
زیقار 15 تووشبوو.
موسەننا نۆ تووشبوو.
دیالە دوو تووشبوو.
کەرکووک دوو تووشبوو
بەسڕە سێ تووشبوو.
بەغدا سێ توشبوو.
نەینەوا دوو توشبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






