
ئاڤا نیوز
عەلى حهمهساڵح لە بەغدایە و سەرقاڵی تۆمارکردنی لیستە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمەساڵح بۆ یەکەمجار دەیەوێت بە جیا و بە لیستی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت لیستەکەی عەلی حەمەساڵح دەنگی حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دابەش بکات.
زانیاریی تایبەت: ئێستا عەلی حەمەساڵح و چەند کەسێکی نزیکی لە بەغدان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان، بڕیارە هەنگاوی دواتر کۆنفرانس ببەستن و دەستەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی لیستەکە هەڵبژێرن.
لێدوانی فەرمی: دابان محەممەد، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان و یەکێک لە پشتیوانانی لیستەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئامادەکارییەکانمان تەواوکردوون و چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆمیسیۆنین بۆ بەستنی کۆنفرانس.
گۆشەیەکی دیکە: هەندێک لە بەربژێران و پشتیوانانی لیستەکە پێشتر خۆیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردبوو و دەرنەچووبوون و هەندێکی دیکەشیان لە حیزبەکانیان دەرکراون.
بەشێک لە بەربژێران و ئەو کەسانەی پشتیوانی دەکەن:
1- عومەر فەقێ – بانگخوازی ئایینی
2- غالب محەممەد - پەرلەمانتاری خولی پێشووی عێراق
3- مەسعود عەبدولخالق – سەرۆکی دەزگای ستاندارد
4- بەدەل بەرواری - چالاکوان
5- یوسف محەممەد – سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
6- کاروان حەمەساڵح – هەڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان
7- دابان محەممەد - پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
8- د.ڕەعد رەفعت – مامۆستای زانکۆ
9- سەردار قادر، جێگری پارێزگاری پێشووتری سلێمانی
10- هێرش عەبدولرەحمان، نووسەر و لێکۆڵەر
11- بەشێک لە پەرلەمانتارانی گرووپی هیوا لە پەرلەمانی عێراق
ئەمەش بزانە: عەلی حەمەساڵح دووجار لەنێو لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردنی کردووە؛ ساڵی 2013 وەک بەربژێر 140 هەزار دەنگ و جاری دووەمیش لە ساڵی 2018 دا وەکو سەرۆکی لیستی گۆڕان 93 هەزار دەنگی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت