
بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و نووسراوی داواکاری دەستپێکردنەوە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی پەسەندنەکردنی خشتەی بودجە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق ڕاگیراوە، بۆیە داوا دەکرێت پلەبەرزکردنەوە و شایستە داراییەکانی دیکەی فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە 17ـی مانگی یەکی ئەمساڵ بەهۆی پەسەندنەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و وەک ڕێکارێکی حکومی بۆ ڕێکخستنی خەرجییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا گواستنەوەی ڕاژە، هەژمارکردنی بڕوانامە، پلەبەرزکردنەوە، هەژمارکردنی خزمەتی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕابگرێت، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردبوو بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
نووسراوی فەرمی: نیهال ئەلشەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کردووە ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر ڕۆژانە داوایان لێدەکەن کە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی پێبهێنرێت و مافە داراییەکانیان لە کاتی خۆیدا بۆ خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نیهال ئەلشەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کردووە کار لەسەر نووسراوەکەی بکات، بۆ دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی ڕاژە، هەژمارکردنی بڕوانامە، پلەبەرزکردنەوە، هەژمارکردنی خزمەتی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، تاوەکو خشتەی مووچەی 2025 لە پەرلەمانی عێراق تێنەپەڕێنرێت، دامەزراندنی نوێ و پلەبەرزکردنەوە دەستپێناکەنەوە. تاوەکو ئێستاش کە مانگی پێنجە خشتەی بودجەی ئەمساڵ لە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندان ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە.
ئەمەش بزانە: لە بودجە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار دیاریکراوە، کەچی ئێستا بە دەوروبەری 60 دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






