
دیمەنێک لە گفتووگۆی گەنجان و کۆمپانیاکان لە پێشانگای هەلی کرار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
پێشانگای هەلی كار لە سلێمانی، كە بەڕێوەبەرایەتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ڕێكیخستبوو، 600 هەلی كاری بۆ كارخوازان ڕەخساند.
چیرۆکی سەرەکی: لە شاری سلێمانی پێشانگای هەلی كار بە بەشداریی 35 كۆمپانیا لە بوارەكانی تەندروستیی، تەلارسازی، ئای تی و چەند بوارێكی دیكە، سازكرا، كە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بە سپۆنسەری ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ڕێكیخستبوو، تێیدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان سەردانییان كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی سەر بە وەزارەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم پێشانگایە دەرفەتێك بوو بۆ ئەوەی كوڕان و كچانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان، CV خۆیان پێشكەش بە كۆمپانیاكان بكەن و لە ماوەی یەك ڕۆژی كردنەوەی پێشەنگاكەش، زیاتر لە 600 هەلی كار بۆ گەنجان ڕەخسا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەوانەشی بەهەر هۆكارێك بێت نەیانتوانیوە سەردانی پێشانگاكە بكەن، دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵی هەلی كار لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی داواكاریی بۆ دۆزینەوەی كار پێشكەش بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






