ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گوندێکی بازیان لە سلێمانی هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکەیان لەسەرە لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتییەوە. لە کاتێکدا زەوی گوندەکە بەناوی خۆیانە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی گوندی ئالیب زاوای بازیان لە سلێمانی، گلەییان هەیە و ترساون دەڵێن، بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەهانەیان پێ دەگرێت، و دەڵێت دەبێت گوندەکەتان چۆڵ بکەن، ئەم گوندە هەمووی هی منە و دەیەوێت بیڕوخێنێت و بیکات بە کارگەی چیمەنتۆ.
لێدوانی فەرمی: دانیشتوانی گوندەکە بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن بەو بەرپرسە گوندەکەیان بڕوخێنێ، زەویی گوندەکەش هەمووی هی ئەو نیە، تەنیا دوو دۆنم زەوی موڵکی ئەوە، قایمقامی بازیانیش چەند جارێک قسەیان لەگەڵ کردووە هیچی بۆ نەکردوون. کەسوکاری بەرپرسەکەی یەکێتی، چەند جارێک لەگەڵ دانیشتوانی گوند بووە بە شەڕیان، دەستڕێژی گوللەیان کردووە بەناو گوندەکە و هاوڵاتییەکیش بەسەختی بریندار بووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خەڵکەکە، ئەمرۆ هێزێکی یەکێتیی نیازیان هەبووە بچنە سەر گوندەکەیان و پێیان وتوون وا دێێن ئەگەر گوندەکە چۆڵ نەکەن خانووەکان دەڕوخێنین بەسەرتاندا، دانیشتوانی گوندیش هەڕەشەیان کردووە ئەگەر بێن ڕووبەڕووتان دەبینەوە دواتر هێزەکەی یەکێتیی پەشیمان بووەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی، پەیوەندی کردووە بە قایمقامی بازیان، وتوویەتی: پێم باشە ئەم کێشەیە بە سوڵحی عەشایەری چارەسەر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2012 خاوەنە ڕەسەنەکانی ئەو زەوییانە لە دادگای سلێمانی سکاڵایان لەسەر خەڵکی گوندەکە تۆمار کردووە و وتوویانە خەڵکی ئەم گوندە زەویەکانیان داگیر کردووین. ئەوکاتە دادگا لە بەرژەوەندی خاوەنە ڕەسەنەکانی زەوییەکان بڕیاری دەرکرد، واتە لە بەرژەوەندی بەرپرسەکەی یەکێتی.
ئەمەش بزانە: هەندێک لە خانووەکانی گوندەکە ڕووخاون، قایمقامی بازیان ڕێگەیان پێنادات چاکیان بکەنەوە، خەڵکی گوندەکەش لە ترسان هەندێکی چۆڵیان کردووە ئێستا تەنیا حەوت ماڵ ماونەتەوە. دانیشتوانی ئەم گوندە، گرێبەستی کشتووکاڵییان هەیەو لە ساڵی 1955ـەوە زەوییەکانیان پێدراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






