
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە و بە فەرمی یاساکە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو مەرسوومی کۆماریی بۆ هێنانە کایەی پارێزگای هەڵەبجە دەربکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 14-4-2025 دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا، 29ی نیسانیش د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد و ڕەوانەی وەزارەتی دادی کرد بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا.
لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوکرایەوە و هەڵەبجە بە فەرمی بووە 19هەمین پارێزگای عێراق، هەر ئەمڕۆش یاساکە ڕەوانەی پەرلەمان و حکومەت دەکەنەوە، تاسا مەرسوومی کۆماریی بۆ هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە دەربچێت.
- وتیشی، لە ژمارەی هەفتەی داهاتووی ڕۆژنامەی وەقائیعدا مەرسوومی کۆماریی تایبەت بە هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە وەک 19هەمین پارێزگای عێراقیش بڵاودەکەنەوە، بەوەش هەموو ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە هەڵەبجە تەواو دەبن و لەمەدوا ئەرکی وەزارەتە فیدڕاڵییەکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ناوەڕۆکی یاساکە جێبەجێ بکەن.
- سەبارەت بە بوونی تێبینیش لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، وەزیری دادی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانیش لەڕووی یاساییەوە چاودێریی و بەدوادچوون بۆ سکاڵاکان دەکەن، بەدووریشی زانی سکاڵاکان کاریگەرییان لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






