
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کریملێن لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە پێویستە، بەڵام هیچ وردەکارییە بۆ ئێستا نییە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەم مانگەدا ترەمپ بەسەردانێک گەشتێک بەنێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات، هاوکات دوای سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ترەمپ دەیەوێت چاوی بە پووتین بکەوێت.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کریملێن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە پێویستە، بەڵام پووتین پلانی نییە بچێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- کۆبوونەوەی لەو جۆرە پێویستی بە هەوڵێکی زۆر دەبێت، بەڵام ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیاریکراو نییە.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ پێشتر لەبارەی دیدارەکە وتی، پێناچێت لە سعوودیە دیدار لەگەڵ پووتین بکەم، بەڵام دوای سەردانەکەی سعوودیە لەگەڵی کۆدەبمەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار وایە لەناوەڕاستی مانگی ئایار لەنێوان ڕۆژانی 13 و 14 ئەم مانگە، ترەمپ سەردانی سعوودییە بکات، ئەمەش لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی یەکەم گەشتی دەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






