
ئاڤا نیوز
لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، نرخی ئەمپێری کارەبای گەڕەکەکانی شارەکەی دیاری کرد، بۆ هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر 42 دینار لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت.
ڕاگەیێنروی فەرمی: ئه‌مڕۆ سێشەممه 6-5-2025، لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە، به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كان له شاری سلێمانی له نێوان شەش هەزار و 500 دینار بۆ حەوت هەزار و 500 دینارە.
لەلایەکی دیکەوە: لەماوەی ڕابردوودا مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان 155 بۆ 179 کاتژمێر کاریان کردووە، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌کان تا 15ـی 5ـی 2025، بەمشیوەیە دەبێت:
مۆلیدەکان کاتژمێر 1ـی شەو دەکوژێنەوە تا 6:30 ی بەیانی.
کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تا 8:00ـی بەیانی کار دەکەن.
کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 12 ی نیوه‌ڕۆ کار ناکەن.
گۆشەیەکی دیکە: لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان لەوە كردووه‌ته‌وه، له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان له پێنج خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیدهكه سزا ده‌درێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو کاتەوەی پرۆژەی ڕووناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتیان، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، زیاتر لە 700 مۆلیدەی گەڕەکەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژاونەتەوە، نزیکەی شەس هەزار و 300 مۆلیدەش ماون هەڵبگیرێن.
خاڵە ئەرێنییەکان: نیوەی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی کە کارەبای 24 کاتژمێرییان پێ گەیشتووە، بۆ مانگی چوار کەمتر لە 17 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، ئەمەش دوای پاڵپشتی 50% لەسەر پسوولەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵه‌وه خواردهمهنى دروست ده‌كات و له پیشه‌سازیی باكووری هه‌ولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆم: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پێنجوێن بەرپرسێک بەوە تۆمەتبار دەکرێت بە بەرتیل نەبێت کار ناکات