
ئامێری خوێندنەوەی کارتی دەنگدان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆری، کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر دەکات کە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە لە کاتی دەنگدان دا.
بۆچی گرنگە: لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە عێراق بە گشتی، بەدەیان هەزار کەس بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر نەیانتوانیوە دەنگ بدەن و لەو مافە بێبەشکراون.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 6-5-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەژدەهەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی ڕاسپارد بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (میرۆ)ی کۆریای باشوور بۆ دابینکردنی کامێرای بایۆمەتری بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی ئەوانەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە لە ڕۆژی دەنگداندا.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو: بۆ نوێکردنەوەی داتای ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، کۆمسیۆن لە ڕۆژی دەنگدان پشت بە وێنەی چاویان دەبەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






