
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە
ئاڤا نیوز
لەسەر بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بانگهێشتی سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ڕابردوو لە یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان، تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراو بڵاوکرایەوە، ئەو کات گووترا تۆمارەکە دەنگی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە و سەرۆکی پێشووی حیزبی سیادەیە، خەنجەر لە تۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت، لە ساڵی 2003ـەوە میلیشیاکان حوکمی عێراق دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە ئاڤای ڕاگەیاند: دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بڕیاری داوە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، لەسەر قسەکانی ناو تۆمارە دەنگییەکە بانگهێشت بکات و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆتایی مانگی ڕابردوو دادگای سێیەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ، دەستپێکردنی ڕێککارەکانی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەو تۆمارە دەنگییە دەستپێکرد.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: تۆمارە دەنگییەکە دەڵێت: لە ساڵی 2003ـەوە میلیشیا حوکمی عێراق دەکەن و دەستیان بەسەر جومگەکانی حکومڕانی گرتووە لەلایەنی ئاسایش، ئابووری، دادگا و تەنانەت خوێندنیش.. ئێمەش پشتگوێخراوین، ئەو دابەشکاریی دەسەڵاتە کە ناویان ناوە "سازان" لەڕاستیدا هۆکاری خراپەیە. دەشڵێت؛ ئێمەی سوننە پێویستمان بە دەسەڵات نییە، بەڵکو هاوسەنگی، حوکمڕانی دەبێت لەدەستی ئێمە بێت و بڕیار سیاسی بەسەر پێکهاتەکان دابەش بکرێتەوە، ئەگەر گۆڕانکاریی نەکرێت لەداهاتوودا ڕووخانی زیاتر دەبینین.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: داواکاری گشتیی داوایەکی لە پەرلەمانتاران محەمەد جاسم خەفاجی و ئەمیر ڕەزاق ئەجلان پێگەیشت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی سەبارەت بەو بابەتە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حیزبی سیادە، کە خەمیس خەنجەر ئەمینداری پێشووی بوو لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو تۆمار دەنگییە ڕەتدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






