بەرزە پردی 150 مەتری - ڕێگای هەولێر لەگەڵ شەقڵاوە
ئاڤا نیوز
لە هەولێر دەیان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ دەكرێت. گرنگترینیان سێ بەرزە پرد و تونێلی نوێ لە سێ شوێنی جیاوازی شەقامی 100 مەتریی دروست دەکرێن، بەمەش قەرەباڵغی لەو شەقامەدا کەم دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی ناوشاری هەولێر 48 پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگ لە سێكتەری ڕێگەوبان جێبەجێ دەكرێت كە لەنێویاندا دروستكردنی سێ بەرزە پرد و تونێلی نوێ لە سێ جێگەی شەقامی 100 مەتریی تێدایە، دوای جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە گرفتی قەرەباڵغی و جەنجاڵی هاتووچۆ لە شەقامی 100 مەتری كە ئێستا هەیە، نامێنێت و چارەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێك لە بەرزە پرد و تونێلەكان دەكەونە چواڕیانی مەخموور لە شەقامی 100 مەتری و تێچووەكەی 30 ملیار دینار دەبێت. هەروەها لەهەمان شەقام لە نزیك بەنزینخانەی ئاكار و لە چواڕیانی ڕەشكینیش كە دەكەوێتە نزیكەی فڕۆكەخانە بە هەمان شێوە بەرزە پرد و تونێلی نوێ دروست دەكرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ماستەرپلانی هەمواركراوی هەولێر ڕێژەی سەوزایی زیاد دەكرێت لەو چوارچێوەیە یەكێك لە گەورەترین پاركەكانی هەولێر بە ناوی پاركی ڕەشكین بە تێچووی 15 ملیار دینار لەسەر ڕووبەری 120 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت کە ئێستا لە جێبەجێكردندایە و شوێنی وەرزشی تێدایە و 15 هەزار داریشی تێدا دەچێندرێت لەگەڵ 20 هەزار گوڵی جۆراوجۆر.
لەلایەکی دیکەوە: شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە چواڕیانی هەولێر بۆ مووسڵ سەوز دەكرێت، ئەویش لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دووجا، بە تێچووی سێ ملیار و 422 ملیۆن دینار کە ئێستا لەژێر جێبەجێكردندایە.
جگە لەمانە، لە سەرجەم گەڕەكەكانی هەولێر بەپێی پێویست پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت، بەتایبەت كەرتی هەشتی حەسارۆك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت