فەرەنسا و بەریتانیا ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەران و مافی هاوڵاتیبوون سنوردار دەکەن
- جیهان
- 8 ئایار

ژمارەیەک پەنابەر - وێنەی میدیا جیهانییەکان
ئاڤا نیو.
فەرەنسا و بەریتانیا سیاسەتێکی نوێی وەرگرتنی پەنابەران و مەرجی نوێ بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبوون ڕادەگەیەنن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێگریکردن لە چوونی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا و بەڵێنی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بۆ ڕاهێنان و بەگەڕخستنی دەستی کاری ناوخۆی وڵات، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا فەرمانێکی نوێی پەیوەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەران و داوای مافی هاوڵاتیبوون واژۆ دەکات، لە هەمان کاتدا بەریتانیا ئامادەکاری دەکات بۆ سنوردارکردنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵات.
لێدوانی فەرمی: برۆنۆ ڕیتالیۆ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە بڕیارێکی نوێدا کە ناوەڕۆکەکەی لەلایەن پارێزگارەکانەوە بۆ میدیاکان خراوەتە ڕوو، سیاسەت و ڕێکاری نوێی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری و پێدانی مافی هاووڵاتیبوون ڕاگەیاندووە، بە ئامانجی سنوردارکردنی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی فەرەنسی لەلایەن بیانییەکانەوە كه لهو وڵاته داوای مافی مانهوه دهكهن. هەروەها کۆمەڵێک مەرجی دیاریکردووە کە پابەندبوونی یاسایی و نەبوونی پێشینەی تاوانکاری، تاقیکردنەوەی ئاستی زمان و مێژووی فەرەنسی و سەربەخۆیی دارایی، بەشێکن لە مەرجەکانی داوای مافی هاوڵاتیبوون.
- وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوا لە پارێزگارەکان دەکات داواکاری مافی هاووڵاتیبوونی هەموو ئەو بیانییانە ڕەتبکرێتەوە کە پێشتر پێشێلکاری یاسایی لە دۆسیەکانیاندا هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە: بە پێی میدیاکانی بەریتانیا نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ سنوردارکردنی هاتنی پەنابەران و ڕاسپاردنی کۆمەڵێک ڕێکخراو و کۆمپانیا بۆ ڕاهێنانی دەستی کاری ناوخۆ بۆ پشتنەبەستن بە دەستی کاری بیانی، هەر لەو چوارچێوەیەدا ڤیزای کارکردن و خوێندن بۆ هاووڵاتیانی پاکستان، نەیجیریا و سریلانکا سنوردار دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو





