
وێنەی كۆبوونەوەكە: نوسینگەكەی حەلبووسی
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمیانی سەردانەکەی شاندی باڵای تورکیا بۆ بەغدا، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایشی عێراق- تورکیا، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووەوە. نووسینگەی حەلبووسی ئەمەی ڕاگەیاندووە.
بابەتی ستراتیژی: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری ستراتیژی لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، لەوانە ئابوری، ئەمنی، سەربازی، و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەیشتن بە ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ دوو گەلی دراوسێ و ناوچەکە.
باکگراوند: لە ڕۆژی 19-12- 2023، یەکەم کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایش و وزەی تورکیا-عێراق لە ئەنقەرە، بە بەشداری شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی لوتکەکە لە ئەنقەرەوە بەرەو بەغدا گواسترایەوە.
بۆچی گرنگە: سەردانی هاكان فیدان بۆلای محەممەد حەلبووسی و كۆبوونەوە لەگەڵیدا، لەكاتێكدایە سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق لەهەوڵدایە بەربرژێرێكی دڵخوازی خۆی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت كە ئەویش زیاد جەنابییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 16 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
50 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






