دیندار زێباری: پابەندی جێبەجێكردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانین بۆ ماف و ئازادییەكان
- کوردستان
- 8 ئایار

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان ڕایدەگەیەنێت، وڵاتان ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم ئەو ڕاسپاردانەی لە خولی گشتگیر لە جنێڤ، ئاراستەی عێراق و هەرێمی كوردستان كران، پەیوەست بە پرسەكانی مافی مرۆڤ، پاراستنی مافی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان، بەشداریی كارای ئافرەتان لە كایەی دەوڵەت و بڕیاردان.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژى چوارشهممه 7-5-2025، ستیڤن بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، پێشوازی لە ديندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان كرد. لە ديدارێکدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە ڕەوشی ماف و ئازادییەکان، وەک بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، پێشخستن و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، ئازادیی ڕادەربڕین، بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕقوکینە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
بابەتە ستراتیژییەكە: لە سەرەتای ئەمساڵ لەمیانی گفتوگۆكانی خولی 48ـی پانۆرامانی خولی گشتگیر 'UPR ' كە لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوو، 96 وڵات، 279 ڕاسپاردەیان ئاراستەی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد پەیوەست بە پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، بەشداريی کارای ئافرەتان لە کایەکانی دەوڵەت و بڕیاردان، ماف و ئازادییە گشتییەكان، بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ئەمریكا بۆ ئازادیی ئایینی نێودەوڵەتی، هەرێمی كوردستان بووەتە ژینگەیەكی ئارام و شایستە بۆ پاراستنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، دیندار زێباری ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخێكی زۆر بە ڕاپۆرتی ڕێکخراو و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ دەدات، لەوانەش ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی، لەم بوارەدا هەماهەنگی هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئهم ههماههنگییهش بووهته هۆی ئهوهی كه وێنهیهكی واقیعی له بارهی ڕهوشی پێكهاته ئایینی و نەتەوەییەكان لە هەرێمی کوردستان بخرێتە ڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






