
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند لە هەوڵی ئەوەدایە کە بەبێ ئەوەی پێویست بە بۆردوومان کردن و هێرشی سەربازی هەبێت، پرسی ئەتۆمیی ئێران چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران گوتی؛ "بە ڕاستی من حەزم لە بۆردوومانکردنی ئێران نییە و دەمەوێت ئەوان زۆر سەرکەوتووبن."
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەوە بڵاو کرابوویەوە کە ئیسرائیل بژاردەی هێرشی سەربازی و بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی پێ باشتر بووە، بەڵام ترەمپ ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ئەو بژاردەیە کردووە و هانی گفتوگۆی داوە.
ئەمەش بزانە: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئێران گفتوگۆیان دەستپێکردووە و تا ئێستا سێ جار، دوو جار لە مەسقەت و جارێک لە ڕۆما، کۆبوونەتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوە بەردەوام بن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەمریکا لە گوشارەکانی بۆ سەر ئێران، وەک سزادانی کەرتی نەوتیی ئەو وڵاتە بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات ترەمپ لە پلانیدا هەیە لە میانەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەردانی هەریەکە لە سعودییە و قەتەر و ئیمارات دەکات، ناوی کەنداوی فارس بۆ کەنداوی عەرەبی بگۆڕێت، کە ئەمەش ئێرانی نیگەران کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو





