وەزارەتی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان: بۆ پڕكردنەوەی ئاپی پسوولەی خۆراك هیچ بڕە پارەیەك نەدەن
- کوردستان
- 10 ئایار

ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە لەوەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لەم قۆناغەدا، هیچ بڕە پارەیەكی پێویست نییە و سیستمەكە بەخۆڕایی پڕ دەكرێتەوە و تەنیا پێویستی بە كارتی نیشتمانی هەیە.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ ڕێكخستنەوەی سیستمی دابەشكردنی بەشەخۆراك، سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە وەك یەكەم پارێزگای هەرێمی كوردستان كارا كرا، كە بەپێی سیستمە نوێیەكە، ئەپڵیکەیشنێک لە پلاتفۆرمی تیلیگرام بۆ بریکارەکانی خۆراک دادەنرێت. بریکارەکان و هاووڵاتیان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە، و دواتر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی لە شارەکان. هاووڵاتیان دەبێت وێنەی کارتی نیشتمانی خۆیان و خێزانەکانیان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە بنێرن.
بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی لە ئاگادارینامەیەكدا بە هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەیێنێت، بۆ ئەلیكترۆنیكردنی كۆبۆنی خۆراك، دەتوانن لەڕێگەی ئاپێكەوە بچنە ناو سیستمەكە و ناوی خۆیان تۆمار بكەن، كۆی پرۆسەكە بەخۆڕاییە و تەنیا پێویستی بە كارتی نیشتمانی هەیە، بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و هەر پرسیار و كێشەیەكیش: سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەڵەبجە بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەئەلیكترۆنیكردنی كۆبۆنی خۆراك لەم قۆناغەدا پێویستی بە هیچ بڕە پارەیەك نییە و ئەوانەشی داوای پارە دەكەن بە هیچ شێوەیەك پەیوەندییان بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە نییە، بۆیە هاووڵاتیان ئاگاداركراونەتەوە لەوەی خۆیان بەدوور بگرن لەو كەسانەی بۆ تۆماركردنی ناوی خێزان بۆ پسوولەی خۆراك، پارە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: هاووڵاتی پێویستە کارتی نیشتمانی هەبێت بۆ ئەوەی بێ بەش نەبێت لەناو تۆمارکردن، پرۆسەکە ماوەی مانگێک دەخایەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






