ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە داوای چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەکات، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک بۆ هەمان مەبەست پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی ئیدارەی کەرکووک کردووە و داوا دەکات، کێشەی جووتیارانی سنووری سەرگەڕان چارەسەر بکرێت. جگە لەو 11 پارچە زەوییەی کە کێشەی لەسەرە، جووتیاران دەتوانن لە تەواوی زەوی و زارەکانی دیکە زەویییەکە بکێڵن و کاری کشتوکاڵی تێدا بکەن. هەروەها بڕیارە لەم چەند ڕۆژە لیژنەیەکی کشتوکاڵی لە کەرکووک پێکبهێنرێت و لە هەفتەی داهاتوو بۆ هەمان مەبەست دەست بە کار دەبن.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیاریەکانی ئاڤا هەفتەی داهاتوو لیژنە کشتوکاڵیەکە دەست بە کار دەبن و دەیانەوێت لە کەمترین ماوەدا کێشەکان چارەسەر بکەن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ئامانجی سەرەکی لیژنەکە ئەو زەویانەیە کە کێشەی لەسەر نییە و بووەتە قوربانی ئەو زەویانەی کێشەی لە سەرە، بۆ نموونە گوندی خەرابە زەوییەکانی بە کوژاوە ناودەبرێت و کێشەی دیکەی نییە، بەڵام هاوشێوەی ئەو چوار گوندەی دیکە سوپا ڕێگرە لە کاری کشتوکاڵی لەو ناوچانە.
زانیاریی زیاتر: لە سەر داوای ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک جووتیارانی سنووری سەرگەڕان بانگهێشتی بینای پارێزگا کران، تاوەکو ڕاسپاردەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە جووتیاران بگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





