
ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە یەکێک لە گەڕەکەکان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی لووتکەی عەرەبی، لە یەکشەممەی داهاتووەوە و تا کۆتایی لووتکەی عەرەبی، عێراق سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی دەخاتە دۆخی ئەو پەڕی ئامادەباشییەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 17-5-2025، لووتکەی عەرەبی بە بەشداریی سەرۆک و پادشا و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە ڕەوانە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم یەکەکانی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی وڵات لە 11-5-2025، دەخرێنە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشی ناسراو بە (ج) و تاوەکو کۆتایی لووتکەی عەرەبی بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چەند ڕاسپاردەیەکی سەبارەت بە هەماهەنگی نێوان هەموو یەکە ئەمنییەکان کە لەو ئەرکەدا ئامادە دەبن دەرکرد، لەنێویاندا دوورکەوتنەوە لە دیمەنی چەکداری و ئاسانکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان و دروستنەکردنی هیچ قەرەباڵغییەکی هاتووچۆ.
ئەمەش بزانە: ئەم لووتکەیە دەبێتە چوارەمین لووتکەی عەرەبی کە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای لووتکەی ساڵانی 1978، 1990 و 2012. بەمەش، 13 ساڵ دوای دوایین لووتکە، عێراق جارێکی دیکە میوانداری ئەم کۆبوونەوە گرنگە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





