چوار كۆڵبەری كورد بریندار دەكرێن و كۆڵبەرێكی برینداریش گیان لەدەستدەدات
- کوردستان
- 2024-03-15

وێنەی سێ لەو كۆڵبەرانەی برینداركراون- ڕێكخراوی هەنگاو
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستان، ڕاستەوخۆ تەقە لە چوار كۆڵبەری كورد دەكەن و برینداریان دەكەن،كۆڵبەرێكیش كە نۆ ڕۆژ بە برینداری مابووەوە گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: ڕۆژی پێنجشەممە 14ی مارسی 2024 بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری "هەنجیران"ی مەریوان، کۆڵبەرێکی لاو بەناوی ئالان محەممەدی تەمەن 24 ساڵ بەسەختی بریندارکرا.
زانیاریی زیاتر: پێشتر دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی "هەشەمێز" سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی کۆسار ئەحمەدی تەمەن 24 ساڵ و کەیهان ئەحمەدی تەمەن 43 ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکراون. هاوکات کۆڵبەرێک بەناوی سەعدی حوسێنی، خەڵکی بانە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بەسەختی بریندارکرا.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە 14ی مارسی 2024 عەتا حوسێنی كۆڵبەری تەمەن 32 ساڵی خەڵكی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە، دوای نۆ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی كرماشان، بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
باكگراوند: بە گوێرەی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە مانگی دووی ئەمساڵ بەلایەنی کەمەوە چوار کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 63ـی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





