
ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست 'لیۆی چواردەیەم'
ئاڤا نیوز
پاپای نوێی ڤاتیکان لە یەکەم لێدوان و بانگەوازیدا، داوا دەکات ئاشتی بۆ غەززە و ئۆکراینا بگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان، ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، ناسراو بە 'لیۆی چواردەیەم' لە 8-5-2025 وەک پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ یەکەم وتاری خۆی لەدوای هەڵبژاردنی وەک پاپا پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست 'لیۆی چواردەیەم' ڕایگەیاند، داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکەم ئاشتی لە جیهان و غەززە بەرقەرار بکرێت و هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن، هاوکات لەلایەکی دیکەوە داوای ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ ئۆکراینا دەکات.
باکگراوند: دوای هەڵبژاردنی وەک پاپای نوێ، پاپا لیۆی چواردەیەم لە 18ـی ئەم مانگە بە فەرمی وەک پاپا دادەنرێت، یەکەم مەراسیمی سوێندخواردنی وەک پاپا لە گۆڕەپانی سانت پیتەر ڕێکدەخرێت و سەرکردەی وڵاتان بەشداری تێدا دەکەن.
ئەمەش بزانە: ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، کاردیناڵی ئەمریکی وەک پاپای نوێی کەنیسەی کاسۆلیکی هەڵبژێردرا، بەمەش یەکەمین هاووڵاتی ئەمریکییە کە ئەو پۆستە لە ڤاتیکان وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






