
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ وێنەی گۆڕەپانی تەحریر
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی محەممەد سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا داوای لێبوردنی کردووە لە بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا ئامادە نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: عێراق لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، میوانداریی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکە کراوە، بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان شەرع ئامادەنابێت و بەڵکو وەزیری دەرەوەی سووریا نوێنەرایەتی دەکات.
زانیاریی زیاتر: بانگهێشتکردنی شەرع کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووە، بە تۆمەتی شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق لە ساڵی 2003 لە سەربەندی هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق.
لێدوانی فەرمی: عەدنان سەرراج، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: شەرع داوای لێبوردنی کردووە کە بەشدار نابێت لە لووتکەکەدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سووریا لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان عەلەوی و درووزەکان لە لووتکەکەدا سەرکۆنە دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە کەناڵی "ئەلحەدەس"ی ڕاگەیاندووە، کە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەجیاتی سەرۆککۆمار ئامادە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، پێشتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسراو بوو، پێشتر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق کردووە و دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، دوای ئەوەش لەو ڕێکخراوە جیابووەوە و گرووپێکی چەکداریی بە ناوی "جەبهەی نوسرە" دامەزراند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا






