یەکێتییەکانی قوتابیان و لاوان کۆنگرەی یەکگرتنەوە دەبەستن

شەیری بکە لە:
یەکێتییەکانی قوتابیان و لاوان کۆنگرەی یەکگرتنەوە دەبەستن

کۆبوونەوەی مەسروربارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ قوتابییان و لاوان

ئاڤا نیوز

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی یەکگرتنەوە ببەستن و ببن بە یەک ڕێکخراوی سەرتاسەری.

وێنە گەورەکە: لە کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاردرا، هەردوو ڕێکخراوەکە یەک بگرنەوە. ئەم دوو ڕێکخراوە لە ڕابردوو کۆنفراسی یەکگرتنەوەیان کردووە و ئەم هەفتەیەش بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی یەکگرتنەوە دەبەستن.

لێدوانی فەرمی: مەیسەر نهێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوە تەواو کراوە، هەردوو ڕێکخراو لەژێر ناوی "یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان" یەکدەگرنەوە و یەک هەیکەلی ڕێکخراوەیی دادەمەزرێت بۆ زاخۆ تا خانەقین. لە کۆنگرەکە ستافێکی نوێ و سکرتێرێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی مەیسەر نهێلی، ئەم دوو ڕێکخراوە دەیانەوێت، فۆڕمی کارکردنیان بگۆڕن و ڕۆحی تازە تێکەڵ بە کاری ڕێکخراوەیی بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەراسیمی کۆنگرەی یەکگرتنەوە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر 10ـی بەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا بە بەشداری 250 ئەندامی هەردوو ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ