لەسەر کۆکردنەوەی پارە بۆ مزگەوتێك دووبەرەكی لەنێوان كوردانی بەریتانیا دروست دەبێت
- جیهان
- 11 ئایار
ئاڤا نیوز
لەسەر پارەخواردن بەناوی دروستكردنی مزگەوت و گۆڕینی مەلای مزگەوت، كێشە و دووبەرەكی لەنێو بەشێك لە كوردانی كۆڤەنتری لە بەریتانیا دروست دەبێت، تا دەگاتە ئاستی خۆپیشاندان.
چیرۆكی سەرەكی: بەشێك لە كوردانی كۆڤەنتری دەڵێن، ئەوان بەناوی دروستكردنی مزگەوتەوە، پارەیەكی زۆریان لەڕێگەی خێرخواز و خواپێداوان كۆكردووەتەوە، لەو هەڵمەتە جگە لە هاووڵاتیانی كورد، كەسانی پاكستانی و ئەفریقی و وڵاتانی عەرەبیش بەشداربوونە، بەگووتەی خۆیان یەك ملیۆن پاوەنیان كۆكردووەتەوە، بەڵام بەبێ ئاگاداركردنەوەی خەڵكەكە، بڕی 200 هەزار پاوەن لەو پارەیە بۆ كڕینی خانووێك بۆ مەلای مزگەوتەكە خەرج كراوە.
گرفتەكە چییە: كوردانی كۆڤەنتری ئاماژە بەوە دەكەن، "ئێمە پارەمان بۆ دروستكردنی مزگەوت كۆكردووەتەوە، نەك بۆ كڕینی خانوو بۆ بەرژەوەندیی كەسی"، بەهۆیەوە سەدان كەس دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و داوای لادانی مەلای مزگەوتی فیردەوس دەكەن.
لێدوانی فەرمی: هاووڵاتیێكی دانیشتووی شاری كۆڤەنتریە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەوانەی خۆپیشاندان دەكەن داواكارییان ئەوەیە كە نایانەوێت نوێژ لەدوای مەلایەك بكەن كە بە پارەی خەڵكی خانووی بۆ كڕدرابێت.
چی ڕوویدا: دوای زیادبوونی گرژییەكان، پۆلیسی شارەكە هاتنە نێو خۆپیشاندەران و هەوڵیان داوە سروشتی كێشەكە بزانن، بەبیانووی ئەوەی بابەتەكە پەیوەندیی بە ئایین و كێشەی كۆمەڵایەتییەوە هەیە، پۆلیس ڕەتی كردووەتەوە بەدواداچوونی زیاتر بكات و پێی وتوون، "خۆتان كێشەكان چارەسەر بكەن."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاڤا پەیوەندیی بە كارگێڕیی مزگەوتی فیردەوس لە كۆڤەنتری كرد، تا لەزاری ئەوانیشەوە لە ڕاستی و دروستی بابەتەكە دڵنیا ببێتەوە، ئەوان ئاماژە بەوە دەكەن. "لە هەموو مزگەوتێك، هەر ئیمامێك كۆمەڵێك نەیاری هەیە، مەلا گۆڕین خۆپیشاندانی پێویست نییە و دەبێت بە ڕای زۆرینەی نوێژخوێنان بێ نەك كۆمەڵە كەسێك بە هاندان و بەرژەوەندیی چەند كەسایەتییەكی ئایینی، گێرەشێوێنی دروست بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت