
ژمارەیەک چەکداری حەماس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دانوستانی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامداوە.
لێدوانی فەرمی: سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس و ئەمریکا لە دەوحە بەردەوامە سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەکان و هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی دیکەی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دانوستانەکانی نێوان سەرکردایەتی حەماس و ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست بووە لە غەززە. دانوستانەکان تەرکیزیان لەسەر دەستەبەرکردنی ئاگربەست بوو کە بۆ ماوەی 70 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، و بۆ ماوەی 90 ڕۆژ درێژدەکرێتەوە. ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی نەکراوە، بەڵام گفتوگۆکان لەگەڵ شاندی ئەمریکا بەردەوامن.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی 12ـی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ترەمپ دەچێتە ئیسرائیل و بڕیارە حەماس عیدان ئەلیکساندەر بارمتە ئیسرائیلی - ئەمریکییەکە ئازادبکات کە لە 7ـی مانگی 10ـی 2023 لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستگیرییان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات