سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین دەکاتەوە
- کوردستان
- 12 ئایار
ساتی دانانی بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دەکاتەوە، کارگەکە یەکێکە لە کارگە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی لە پێشخستنی کەرتی بیناسازی دەبێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی کارنامەکەی لە بواری ئابووریدا، بایەخێکی زۆر بە هەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا کار لەسەر باشترکردنی ڕەوشی کارەبا کراوە و لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی سەنتەری سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان کارەبا 24 کاتژمێرییە.
بۆچی گرنگە: کارگەی چیمەنتۆی دابین، دەبێتە یەکێک لە کارگە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵێکی دیاری دەبێت لە گەشەپێدانی پرۆسەی بیناسازی و بنیاتنانەوەی کوردستان، ماوەی بەرهەمهێناندا زیاتر لە هەزار و 200 هەلی کار دەڕەخسێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کارگەکە توانای بەرهەمهێنانی هەشت هەزار تۆن چیمەنتۆی لە ڕۆژێکدا هەیە، هەروەها وێستگەیەکی کارەبا لە خۆدەگرێت کە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە، کە لەسەر ڕووبەری 212 دۆنم زەوی بە ستانداردی جیهانی بوونیادنراوە.
باکگراوند: ڕۆژی 2023-06-22، سەرۆکوەزیران بارزانی مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابینی لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا، ئێستا کارەکانی تەواوبووە و ئەمڕۆ دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
15 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
37 خولەک لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت