
وێنەی مانۆڕەكە- AFP
ئاڤا نیوز
ڕووسیا، چین، ئێران، مەشقی هاوبەشی دەریایی لە کەنداوی عومان و باکووری زەریای هندی دەستپێکرد، ئەمە پێنجەمین مانۆڕی سەربازییە لە ساڵی 2019ەوە، ئەمریکا نیگەرانە و ئێرانیش دەڵێت ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئاڵۆزییەکان لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، ڕووسیا و چین و ئێران لە چەند شوێنێکی گرنگ و ستراتیژی دەریایی، گەورەترین مانۆڕی سەربازی دەکەن، ئەمریکا لە مانۆڕەکە نیگەرانە و بەڕیتانیاش بەوردی چاودێرییان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سووپای پاسداران بە هێزی ئاسایشی دەریایی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکات، کە ڕووسیا سەرپەرشتی ڕاهێنانەکانی ئەم هێزەی کردووە، چین پێشکەوتووترین چەک و کەشتییەکانی بەکاردەهێنێت، ڕووسیا هێزی دەریایی خۆی وەک هێزێکی تۆکمە و بەهێز ڕاهێناوە و چەکی نوێش تاقیدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا تاجەدینی، گوتەبێژی مەشقەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئامانجیان لەم ئۆپراسیۆنە قوڵکردنەوەی هاوکاریی نێوان هەر سێ وڵاتە و نیشاندانی نیازپاکی تارانە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهان و دامەزراندنی هاوپەیمانییەتیەکی دەریایی لە داهاتوودا، هەروەها ڕووبەڕووی چەتەکانی دەریا دەبینەوە، تیرۆر لەناو دەبەین، لە ڕووی هەواڵگریشەوە هەماهەنگی گەورەمان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ناوچەکە ڕووی لە هەستیارییەکی زۆر کردووە، بەشێک لە زلهێزەکای جیهان ئێستا لە دەریادا نمایشی هێزەکانی خۆیان دەکەن، بۆ پاراستنی هاتووچۆی نەوت لە دەریادا کە ئێستا زۆر هەستیارە کاری گەورە دەکەین هەر لەبەر ئەوەشە ئەم مانۆڕە کراوە. تاجەدینی وای وت.
چین چەکی زیرەک و پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت
چین بە کەشتی مووشەک ئاڕاستەکراو کەشتی هەواڵگری و کەشتی دەریایی و ژێردەریاگەڕ بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکات، یەکەی هەواڵگری پێشکەوتوو بەشدارە کە تازەترین ئامێرەکانی هەواڵگرییان هەڵگرتووە.
ڕووسیا سەرکردایەتی دەکات
ڕووسیا بە کەشتی ڤاریاگ سەرکردایەتی مانۆڕەکە دەکات، کە کەشتیەکی مووشەک هەڵگری بەهێز و نوێیە، کە ئەم کەشتییە لە بەندەری چابەهاری ئێران لەنگەری گرتبوو، مارشاڵ شاپۆشینکۆف سەرپەرشتیاری مانۆڕەکە دەکات.
باشترینەکان نمایش دەکەن
ئێران وەک میوانداری مەشقەکە، وا دیارە کە هاتبێتە پێشەوە بۆ ئەوەی باشترین توانا دەریاییەکانی خۆی بە ئاشکرا بخاتەڕوو. جەماران، کەشتی سەرەکیی ئێران لە مانۆڕەکەدا کە پلەی بەرزی سەربازی هەیە، کە لە ساڵی 2010 پەردەی لەسەر لادرا، هەروەها 420 سەرباز و یەکەیەکی یەدەگی شەڕکەر و دوو هێلیکۆپتەر و گەورەترین فڕۆکە بەکاردەهێنێت کەناوی شەهید سولەیمانییە.
چاوەڕوانییەکان گەورەن
چاوەڕوان دەکرێت، نوێنەری هێزە دەریاییەکانی عومان، ئازەربایجان، کازاخستان، پاکستان و ئەفریقای باشووریش لەم مانۆڕەدا ئامادەن.
کاتێکی هەستیارە
ئەم مانۆڕە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا کرا، کە ئێستا لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، بەبەردەوام ئاڵۆزییەکی گەورە هەیە، بەهۆی شەڕی ئیسڕائیلەوە کە حووسیەکان مووشەک دەگرنە هەموو کەشتییەک.
واشنتن و لەندەن نیگەرانن
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و بەریتانیا بەوردی چاودێری مانۆڕەکە دەکەن، واشنتۆن نیگەرانە و لەندەنیش دەڵێت، چاودێرییەکان زیاتر چڕدەکەنەوە.
نزیکبوونەوەی ئێران لە ڕووسیا نیگەرانیەکی گەورەی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، هەندێک ڕاپۆرت باس لەوەدەکەن ئێران 400 مووشەکی بالیستیکی داوە بە ڕووسیا، ئەوە جگە لەوەی هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشی داوەپێی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 9 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
43 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






