عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەمپارتی لەبارەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەکەکە باشترین کاری کرد و پەیامێکیشی بە هەموو جیهان دا و وتی، شتێک نەماوە بەناوی خەباتی چەکداری. هاوکات وتیشی، بەم نزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دەیان ساڵ لە شەڕ، دواجار پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی ڕایگەیاند و دەڵێت، بە هۆکاری ئەمنی لە یەک کاتدا لە دوو ناوچەی جیاواز بە ئامادەبوونی 232 نوێنەر کۆنگرەیان بەستووە، پەیکەری ڕێکخستن پەکەکەیان هەڵوەشاندەوە، کۆتایی بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرا، هێنا و چەک دادەنێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەمبارەیەوە میدیاکانی تورکیا دەڵێن: ئۆجەلان داوای ئازادکردنی نەکردووە و لە ئیمرالی دەمێنێتەوە، ژینگەیەکی کارکردنی گونجاوی بۆ دەرەخسێت، ئاڤا زانیویەتی ئێستا ئۆجەلان چرکە بە چرکە ئاگاداری بەرەوپێشچوونەکانە، بۆ لەمەودوا سەردانیکردن بۆ لای ئۆجەلان ئاسانتر دەبێت و لە هەفتەیەکدا دوو سێ جار هاوڕێ و نزیکەکانی دەتوانن بچنە لای. ئەوەش زانراوە کە ئۆجەلان خۆی خواستی هاتنە دەرەوەی نییە و ئیمراڵی بە پارێزرزاوترین شوێن دەبینێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەمپارتی بە ئاڤای ڕایگەیاندووە، پەکەکە باشترین کاری کرد کە خۆی هەڵوەشاندەوە، چەکدانانی پەکەکە تەنیا لە سوودی تورکیا نییە، بەڵکو پەیامێکی بە هەموو جیهان دا و وتی شتێک نەماوە بەناوی خەباتی چەکداری، لەم نزیکانەیش عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت