
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعودییە
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆشکی سپی گەیشتە سعودییە.
چی ڕوودەدات: ڕۆژی سێشەممە 13-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدووەم خولی سەرۆکایەتییدا بۆ یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتی هاوشێوەی خولی یەکەمی سعودییەی هەڵبژارد و بە یاوەری شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە ئەو وڵاتە. هاوکات لەلایەن محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە پێشوازی لێکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئامانج لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکبوونەوە و وەبەرهێنانی زیاترە لە وڵاتانی کەنداو و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیشیدا لە ساڵی 2017 لە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵاتی هەر سەردانی سعودییەی کرد، چونکە هەردوو وڵات پەیوەندی دیپلۆماسی و بازرگانی گرنگیان لە نێواندا هەیە.
پێدراوە ڕاستەکان: بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە بەشداری لە لووتکەی کەنداو لە سعودییە بکات، دواتر سەردانی قەتەر بکات و ڕۆژی پێنجشەممە سەردانەکەی لە ئیمارات کۆتایی پێبهێنێت و پێشبینی دەکرێت سەردانی تورکیاش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات