پێنج لایەنی کوردستان ئەمڕۆ دوایین بڕیار لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەدەن
- هەواڵ
- 13 ئایار

لۆگۆی هێزەکانی نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری
ئاڤا نیوز
پێنج لایەنی دەرەوەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی یان بەشداریکردن بە جیا دەدەن، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، کە پێکهاتوون لە نەوەی نوێ، کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی، بەرەی گەل و بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی، بە ئامانجی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش و هاوپەیمانیتییەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چەند کۆبوونەوەیەکیان لە شاری سلێمانی کردووە و خاڵی ناکۆک وایکردووە تاوەکو ئێستا هاوپەیمانێتییەک ڕانەگەیێنن.
لێدوانی فەرمی: بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوە لە نێوان ئەو لایەنانە دەکرێت کە ماونەتەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش، بڕیار دەدرێت بۆ بەشداریکردن بەیەک هاوپەیمانێتی یاخود نا."
زانیاریی زیاتر: بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری، هۆکاری نەگەیشتن بەڕێککەوتن سەرەڕای زنجیرەیەک کۆبوونەوە بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ڕەوتی هەڵوێست ئامادەنین لەگەڵ نەوەی نوێ لەیەک هاوپەیمانێتی دابێت، نەوەی نوێش هەندێ مەرجی قوورسی هەن بۆ بەشداریکردن، ئەمڕۆ هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە."
ئەمەش بزانە: جیا لە بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کوردستان کە هیچ کورسییەکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەست نەهێنا، چوار حیزبەکەی دیکە لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، 27 کورسییان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت