
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان و بڕیاری پەکەکە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوەی دەکات و دەڵێت، بانگەوازەکەی ئۆجەلان ئاشتی بەدیدەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دوێنێ پەکەکە دەرئەنجامی کۆتا کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە و پڕۆژەیەکی مێژووییە، پڕۆژەکەش کاریگەری گرنگی لەسەر بەڕێوەبردن و دۆخی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەبووە.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان:
- پرۆژەی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، مێژووییە.
- پرۆژەکە جەخت لە کۆمەڵگەی دیموکراسی، برایەتی، ئازادی ژن و پاراستنی ژینگە دەکاتەوە و تەنیا بۆ چارەسەری کێشەی کورد نییە، بەڵکو بۆ ئازادبوونی گەلانە لە ستەم و توندڕەوی نەتەوەیی و ئاینیی.
- پرۆژەکە کاریگەری گرنگی لەسەر بەڕێوەبردنی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەبووە.
- جەخت لە گرنگی پشتیوانی گەلان و کۆبوونەوەیان لە دەوری ئەم هەنگاوە دەکەینەوە، بەهێزکردنی دیموکراسیی، بوونیادنانی کۆمەڵگەی فرەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاریی و خەباتی دیموکراسی گەلان بنەمای سەرەکییە بۆ گۆڕانکاری لەناوچەکەدا و بونیادنانی سیستەمێک لەسەر بنەمای ئازادی و ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە