ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی "زە ناشیۆناڵ" بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا سبەی چوارشەممە بەرەو سعودییە بەڕێدەکەوێت بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لووتکەی کەنداو-ئەمریکی.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 13-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدووەم خولی سەرۆکایەتییدا بۆ یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵات هاوشێوەی خولی یەکەمی سعودییەی هەڵبژارد و بە یاوەری شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە سعودییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا کە قسەی بۆ ڕۆژنامەکە کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەرپرسانی سعودییە پێشنیازی "دانیشتنێکی 45 خولەکی" نێوان ترامپ و شەرعیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو دیپلۆماتکارە ئەوەشی گوتووە کە ترەمپ ڕەزامەندی نیشان داوە "کاتێک بۆ گوێگرتن" بە شەرع بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کۆبوونەوەکەی نێوانیانی نەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکە: بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، بە هەمان ڕۆژنامەی ڕاگەیاندووە، سعودییە دەستپێشخەری کردووە لە ناوبژیوانی لە پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و سووریا و ڕایگەیاند: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرکردە، ئەگەر بێت و ڕووبدات، "بەندە بە سعودییەکانەوە".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سایتی ئەكسیۆس: پێشبینی دەكرێت دۆناڵد ترەمپ لە ڕیازی پایتەختی سعودییە، چاوی بكەوێت بە ئەحمەد شەرع.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






