مەزڵووم عەبدی لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات
- کوردستان
- 13 ئایار

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا.
وێنە گەورەکە: لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکی-سعودی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە سزاکانی سەر سووریای کرد و ڕایگەیاند، دوای تاووتوێکردنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، "بڕیارمدا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرم".
پەیامی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: سوپاسی دۆناڵد ترامپ دەکەین بۆ بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کە بەو پێیەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەو وڵاتە دەبێت.
لە هەمان کاتدا: عەبدی هیواخوازە ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت و داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سوورییەکان مسۆگەر بکات. سوریا هەمیشە شایەنی باشترینە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرین، بۆ ئەوەی دەرفەتێکی نوێیان پێ بدرێت. "بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆببێتەوە و هەنگاوی یەکەممان ناوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا".
- سووریا شایەتحاڵی نەهامەتییەکی زۆر بووە، "حکومەتێکی نوێش هەیە کە هیوادارین لە گەیشتن بە سەقامگیری سەرکەوتوو بێت".
دیمەنی خۆشحاڵی خەڵکی سووریایە دوای بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






