ئەسعەد شەیبانی: ئامادەیین بۆ بوونیادنانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئایار
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە لێدوانەکانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بوونیادنانی پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکی-سعودی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە سزاکانی سەر سووریای کرد و ڕایگەیاند، "دوای تاووتوێکردنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، بڕیارمدا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرم".
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمی سووریای ڕاگەیاند: ئەم پێشهاتە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە بۆ گەلی سووریا، لەکاتێکدا کە بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیری، خۆبژێوی و بوونیادنانەوەی ڕاستەقینە دەڕۆین دوای چەندین ساڵ لە جەنگی وێرانکەر.
- زۆر بە ئەرێنی سەیری ئەم ڕاگەیاندنە دەکەین و ئامادەین پەیوەندییەک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بوونیاد بنێین کە لەسەر بنەمای ڕێزی دووقۆڵی، متمانە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بێت
- سەرۆک ترەمپ دەتوانێت ڕێککەوتنێکی ئاشتی مێژوویی و سەرکەوتنێکی ڕاستەقینە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سووریا بەدەستبهێنێت، ئەو ئێستا زیاتری پێشکەش بە گەلی سووریا کردووە لەوانی پێش خۆی کە ڕێگەیان دا بە تاوانکارانی جەنگ هێڵە سوورەکان ببەزێنن و کۆمەڵکوژی نامرۆڤانە ئەنجام بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرین، بۆ ئەوەی دەرفەتێکی نوێیان پێ بدرێت. بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆببێتەوە و هەنگاوی یەکەممان ناوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا، سووریا شایەتحاڵی نەهامەتییەکی زۆر بووە، حکومەتێکی نوێش هەیە کە هیوادارین لە گەیشتن بە سەقامگیری سەرکەوتوو بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






