
بینایەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانێكە سەدان خانووی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگە جۆراوجۆرەكان داوە، ئێستا فەرمانبەرەكان داوای بەناوكردنیان دەكەن، بەڵام وەزارەتەكان ئامادە نین ئەم كارە بكەن، سەرەڕای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو جار بڕیاری بۆ دەرکردووە.
چیرۆكی سەرەكی: نۆ خانەوادە لە سۆران كە لەنێو خانووی وەزارەتی تەندروستیدا دەژین و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە پێیان دراوە و لەو ماوەیەدا دەستكاریی خانووەكانیان كردووە و بڕێك پارەیان لێ خەرج كردووە، داوای بەناوكردنی خانووەكانیان دەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامی ئەرێنییان نەدراوەتە، ئەمە سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا ئەم گرفتە لە چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان زۆرینەی فەرمانگە و وەزارەتەكان هەمان گرفتیان هەیە و سەدان فەرمانبەر چاوەڕوانی بڕیارێکی دڵخۆشکەرن.
بڕیاری فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو بڕیار لە ساڵانی 1998 و 2013 بڕیاری داوە بە تاپۆكردنی خانووە حکومییەکان بە ناوی نیشتەجێبووانیان، ساڵی ڕابردوو بە دیاریکراوی لە بەرواری 8-1-2024، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کردووە، بۆ ئەوەی خانووەکانیان بەناو بکرێن لە ماوەی سێ مانگدا، هەروەها وەزارەتی داراییش لە 29-1-2024 بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، نووسراوێکی بۆ گشت وەزارەت و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کردووە، داتای موڵکەکانیان بنێرن ئەوانەی فەرمانبەران تیایاندا نیشتەجێن بۆ ئەوەی هەر مامەڵەیەك مابێت کاری پێویستی لەسەر بکەن.
قووڵتر: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا و گوتەی ئەو كەسانەی كەلەنێو خانووی حكومیدان، وێڕای چەند بڕیاری فەرمی بەڵام وەزارەت و فەرمانگەكان تاوەكوو ئێستا ئامادە نین خانووەكان بەناوی ئەو كەسانەوە بكەن.
لەلایەكی دیكەوە: یەكێك لەو فەرمانبەرانەی سۆران كە ئەم كێشەیەی هەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند كە چەند خانوویێك بە ڕێگای جۆراوجۆر بە ناوی فەرمانبەرەكان كراون بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئامادە نییە شەش خانووەكەی دیكە بە ناوی فەرمانبەرەكانیەوە بكات، ئەمەش جیاكارییەكی ڕوون و ئاشكرای وەزارەتەكەیە لەنێوان خاوەنی خانووەكان.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو خانووانە موڵکی من نین و هی حکومەتن، من ناتوانم بەناویان بکەم و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵام تاوەکو فەرمانبەر بن هەر لەناو خانووەکان سەبن و لێیان وەرناگیرێتەوە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەش ئایا جیاکاری لەنێوان فەرمانبەران کراوە؟ وەزیری تەندروستی گوتی: "تەحەدا دەکەم لەوەتەی بوومەتە وەزیر یەک خانوو و موڵک بە ناوی هیچ فەرمانبەرێک نەکراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





