حکومەتی عێراق بە فەرمی پرسی ئامادەبوون و نەبوونی ئەحمەد شەرعی یەکلا کردەوە
- هەواڵ
- 14 ئایار

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە فەرمی داوای لێبوردنی کردووە کە ئامادەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا نابێت.
وێنە گەورەکە: 17ـی ئەم مانگە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 وڵاتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون. بەڵام بەشێکیان هەرزوو ڕایاناگەیاندووە کە لەبری خۆیان شاند دەنێرن.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ ئاژانسی فەرمی عێراق ڕاگەیاند، "ئێمە بەرژەوەندی و پەیوەندی گەورەمان لەگەڵ سووریا هەیە و نابێت بایکۆتی بکەین بەو بیانووەی کە شەرع پێش چەند ساڵێک لە بارودۆخێکی تایبەتدا بووە. ئەگەر بمانەوێت بەم شێوەیە سەیری شتەکان بکەین، ئەوا زۆرێک لە سەرکردە عێراقییەکان چەکدار بوون و گرووپیان هەبووە. بەڵام واقیع دەڵێت پشتگیرییەکی شاراوە بۆ شەرع هەیە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، سەردانی زۆربەی پایتەختەکانی کردووە و زۆربەی سەرۆکەکان پێشوازییان لێکردووە".
- ئەحمەد شەرع لە میانی کۆبوونەوەی دەوحە بە ئامادەبوونی شا تەمیم و سەرۆکوەزیران داوای لێبوردنی کرد کە لە لووتکەی بەغدا ئامادە نابێت و "ئاگاداری کردینەوە کە لە بری خۆی وەزیری دەرەوە دەنێرێت".
زانیاریی زیاتر: بە وتەی باسم عەوادی، سوودانی پێی ڕاگەیاند سەرباری ئەوەی ئامادە نابێت، بەڵام بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ دەنێرێت و لە عێراقدا پێشوازیی لێدەکرێت. ئەمە دوایین پەیوەندی بوو لەگەڵ شەرع و ئەوەی کە هەندێک ڕۆژنامەی کەنداو بڵاویان کردەوە لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی، دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی ڕایگەیاندبوو، ئەحمەد شەرع لەسەر هەڵوێستی خۆی سوورە بۆ ئەوەی نەیەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا و دەشڵێت: سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کردووە تاوەکو لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە و بەشداری لووتکەکە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






