
خۆزێ موخیکا، سەرۆکی پێشووتری ئۆرۆگوای کە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئۆرۆگوای ڕایگەیاند، خۆسێ موخیکا، ناسراو بە پێپێ، سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یاماندو ئۆرسی، سەرۆکی ئۆرۆگوای لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووتری ئۆرۆگوای ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، "بە داخێکی زۆرەوە ڕایدەگەیێنین کە هاوڕێمان پێپێ موخیکا کۆچی دوایی کرد".
سەرۆکی ئێستای ئۆرۆگوای، موخیکا بە "سەرۆک، چالاکوان، ڕێبەر و ڕێنوێنیکار" ناوبرد و گوتی: "زۆر بیرت دەکەین، ئەی هاوڕێی دێرینمان".
لەلایەکی دیکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لوسیا تۆپۆلانسکی، هاوژینی خۆزێ ڕایگەیاندبوو، هاوژینەکەی لە قۆناخێکی سەختدایە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە.
زانیاریی زیاتر: موخیکا ساڵی ڕابردوو تووشی شێرپەنجەی سورێنچک بوو و لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا ڕایگەیاند، نەخۆشییەکە بە جەستەیدا بڵاوبووەتەوە و چی دیکە چارەسەر وەرناگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆسێ موخیکا لە ساڵانی 2010 تاوەکو 2015 سەرۆکی ئۆرۆگوای بوو و بەهۆی ئەوەی زۆربەی مووچەی سەرۆکایەتیی دەبەخشی و ئۆتۆمبێلێکی کۆنی ڤۆڵکس واگنی لێدەخوڕی، بە هەژارترین سەرۆکی جیهان نێوبانگی دەرکردبوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی: شاسوار عەبدولواحید لەبەردەم دادگا ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی: شاسوار عەبدولواحید لەبەردەم دادگا ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا