
بەختیار عەلی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی هێڵدا دۆمین - وێنە: هەژماری فەرمی بەختیار عەلی
ئاڤا نیوز
بەختیار عەلی، ڕۆماننووسی كورد لە ئەڵمانیا خەڵاتی هێڵدا دۆمینی پێبەخشرا، کە یەكێكە لە گەورەترین خەڵاتەكانی ئەو وڵاتە و تەنیا بە نووسەرە گەورەكان دەدرێت.
وێنە گەورەكە: خەڵاتی هێڵدا دۆمین، خەڵاتێكی ئەدەبییە، بەناوی شاعیرە ژنێكی ئەڵمانییەوەیە، لە ساڵی 1992ـەوە خەڵاتەكە دەدرێت بەو كەسانەی كە بە زمانی ئەڵمانی دەنووسن، ئەمساڵ خەڵاتەكە بەخشرایە ڕۆماننووسی كورد بەختیار عەلی.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: پەیجی فەرمی بەختیار عەلی لە فەیسبووک وێنەكانی كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: هۆکارى تایبەتى بەخشینى خەڵاتەکە بە نووسەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە لە جیهانێکی پڕ قەیران و جەنگدا، ئەدەبی بەختیار عەلی دەلالەتێکی مرۆڤدۆستیمان دەنێتە بەردەست".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیڵدا دۆمین لە ساڵی 1909 لە کۆڵن لەدایکبووە، یەکێکە لە بەناوبانگترین شاعیرانی سەدەی بیست لە ئەڵمانیا، لەدوای مردنی خەڵاتەکە کرا بە ناوی ئەوەوە، لە سەردەمی جەنگدا ماوەیەکی درێژ لە تاراوگە ژیاوە، تاراوگەبوون شوێنێکی گرنگی لە ژیان و ئەدەبیاتیدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول