
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا مەرجی خۆی هەیە و دەڵێت لە ئەگەری قەبووڵکردنی مەرجەکان دەست لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەڵدەگرن.
وێنە گەورەکە: لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ڕاوێژکارێکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت ئامادەیین بۆ هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بەڵام مەرجمان هەیە.
لێدوانی فەرمی: عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: "ئێران بەڵێن دەدات هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو نەهێڵێت، یۆرانیۆم تەنیا بە ئاستێکی پێویست بۆ بەکارهێنانی مەدەنی بپیتێنێت و ڕێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بدات سەرپەرشتیی پرۆسەکە بکەن. هەموو ئەمانە لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانی سەپێنراو بەسەر ئێراندا.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای سەپاندنی سزای تووندی بە سەر ئێراندا کرد، هاوکات هیوای خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






