
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەو پێیەی عێراق پەیوەندی باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، "ڕۆڵی نێوەندگیریمان لەنێوان هەردوو وڵات لە بەغدا بینیوە".
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران هەوڵی لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لەیەکتری دەدەن بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران بەنێوەندگیری عومان کۆبوونەتەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: هەمیشە لەگەڵ ئاراستەی گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ دانوستان بووینە لەسەر دۆسیەی ناوەکی، هەر بەو ئاراستەیەش کارمان کردووە. تەنانەت ڕۆڵی نێوەندگیریشمان لەنێوان هەردوو وڵات لە بەغدا بینیوە.
لە هەمان کاتدا: سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: دانیشتن و دەستپێشخەریی لەلایەن حکومەتەوە کراوە. ئێستا ئەم دانیشتنانە دەستیان پێکردووە و دەستپێکردنی ئەم گفتوگۆیانەش ڕاگەیێنراوە، بێگومان ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی ئەو هەوڵانە دەکەین و هێشتا لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەردوولا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەڵکشانەکان.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەگوتەی سوودانی ئەگەر هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا کۆتایی بەو هەڵکشانە دەهێنێت و بەشداری لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووبوونەوە لە ناوچەکە دروست دەبێت و ناوچەکە ئازاری زۆری چەشتووە و هێشتا بە شێوەیەکی بەردەوام ئازار دەچێژێت و لە ئەنجامیشدا ناسەقامگیریییەکە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت






