پۆلیسی هەولێر 9 تۆمەتباری بەڕەگەز سووری دەستگیر دەكات

شەیری بکە لە:
پۆلیسی هەولێر 9 تۆمەتباری بەڕەگەز سووری دەستگیر دەكات

پۆلیسی هەولێر لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، 9 تۆمەتباری بە ڕەگەز سووری دەستگیر دەكات كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی حەوت ساڵ لەمەوبەری نێوانیان، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروست دەبێت و بە هەر هەموویان كەسێك بە سەختی بریندار دەكەن.

لێدوانی فەرمی: نەقیب كارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، نۆ كەسی چەند خێزانێكی سووری كە نیشتەجێی شاری هەولێرن، درەنگانی شەوی ڕابردوو دەچنە سەر ڕێگەی كەسێكی دیكەی سووری لە ناوچەیەكی چۆڵی سەر ڕێگەی مەزرەعەكان، زۆر بە خراپی دەیكووتن و بە برینداری لەوێ جێیدەهێڵن.

- دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بە ڕووداوەكە، لە ماوەیەكی كورتدا شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەكان دەزانرێت و بەیانی ئەمڕۆ بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانی پۆلیس هەر 9 كەسە سوورییەكە دەستگیر دەكەن كە لەو تاوانە بەشدارن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە كە حەوت ساڵ لەمەوبەر لەنێوانیان چارەسەر كراوە، بەڵام ئەو چەند کەسە ڕق و كینەیان بەرامبەر ئەو كەسە هەر لە ناخ مابوو، كەوتوونەتە گیانی و زۆر بەخراپی دەیكوتنەوە.

زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان دەرهەق كراوەتەوە و ڕادەستی دادگای تایبەتمەند كراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: